کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌ربازێكى رووسيا له سووريا خۆى كوشت
له تيمى ته‌كنيكى بنكه‌ى ئاسمانى حومه‌يميم كارى كردووه
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، سه‌ربازێكى رووسيا له بنكه‌ى ئاسمانى له پارێزگاى لازقه‌ى باكوورى سووريا خۆى كوشتووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27.10.2015) رايگه‌ياندووه، هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و سه‌ربازه رووسياييه "جيابوونه‌وه‌يه له كچه هاوڕێكه‌ى".
سايتى "رووسيا توده‌ى"ى ئينلگيزى، بڵاويكردووه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ربازى ناوى "فاديم كۆستنكۆ"يه و ته‌مه‌نى 19 ساڵه، له بوارى ته‌كنيكى له بنكه‌ى ئاسمانى حومه‌يميم له پارێزگاى لازقه‌ى باكوورى سووريا كاريكردووه.
سه‌رچاوه‌كه روونيشكردووه‌ته‌وه، دواى لێكۆڵينه‌وه له كورته نامه‌كانى نێو مۆبايلى ئه‌و سه‌ربازه رووسياييه، ده‌ركه‌وتووه كه هۆكارى خۆكوشتنى "فاديم" جيابوونه‌وه‌يه له كچه هاوڕێكه‌ى، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه رايگه‌ياندووه كه لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
وه‌ك ماڵپه‌ڕى "سكاى نيوزى عه‌ره‌بى" له سه‌ر زارى كه‌سه نزيكه‌كانى ئه‌و سه‌ربازه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و سه‌ربازه 25ى ئه‌م مانگه، به په‌تێكى خۆى هه‌ڵوايسوه‌و خۆى خنكاندووه، به‌ڵام تا ئێستا له هۆكارى سه‌ره‌كى خۆكوشتنه‌كه‌ى ئاگادار نه‌كراوينه‌ته‌وه.
باوكى ئه‌و سه‌ربازه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" گوتى: "رۆژانه ئێمه له رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ى په‌يوه‌نديمان پێوه كردووه، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، واته رۆژێك پێش مردنى، له قسه‌كانيدا دڵخۆش دياربوو و پێده‌كه‌نى".
باوكى سه‌ربازه‌كه زياتر گوتيشى: "باوه‌ڕناكه‌م كوڕه‌كه‌م به هۆى جيابوونه‌وه له كچه هاوڕێكه‌ى خۆى كوشتبێت".
بنكه‌ى حومه‌يميمى ئاسمانى، ده‌كه‌وێته پارێزگاى لازقيه له سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى باشوورى رۆژئاواى سووريا و به‌مدواييانه رووسيا بنكه‌كه‌ى دامه‌زراندووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه فڕۆكه جه‌نگييه‌كان بۆردومانى بنكه و مۆڵگه‌كانى چه‌كدارانى "توندڕه‌و" له‌نێو خاكى سووريادا بكه‌ن.