کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا هاوكارى زياتر بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێ
بۆ رووبه‌ربه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعشه
K24 – ھەولێر
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه له‌ماوه‌يه‌كى نزيكدا هاوكارى سه‌ربازى زياتر بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرن و به عێراقشييان گوتووه كه هاوكارى كردنى پێشمه‌رگه واتا هاوكارى كردنى عێراق.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه له‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامد تێيدا باس له رۆڵى پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌ڵمانيا و كوردستان كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27.10.2015) ئۆرسۆلا فۆندێر لاین، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيان له پيرمام ئه‌نجامدا كه تێيدا وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا به بارزانى گوت: " لە شەڕی داعش ئێوە بوونە پێشڕەوی ئێمە".
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا، ئۆرسۆلا، باسی لە متمانەی ئەڵمانیا بە هەرێمی کوردستان کرد و چەند خاڵێکی هاوبەشیشی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا خستەڕوو و گوتی: " لە ساڵ و نیوێکدا متمانەمان بەیەکدی زۆر گەشەی کردووە، بەجۆرێک دەتوانین پشت بە یەکدی ببەستین خاڵێکی دیکەی هاوبەشی نێوانمان ئەوەیە، کە هەرێم ملیۆن و نیوێک ئاوارەی گرتووەتەخۆ کە ئێمە زۆر بەبایەخەوە تێیدەڕوانین".
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا روونيشى كرده‌وه: " مەشق و راهێنانمان بە 4700 پێشمەرگە کردووە و بەو زووانە 2 هەزار ماسک و 3 هەزار دەستە جلوبەرگی سەربازیی بۆ پێشمەرگە دەنێرین".
گوتيشى "بە عێراقمان گوتووە هاوکاریمان بۆ پێشمەرگە، هاوکارییە بۆ عێراق".