کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆرگه‌كانی رۆما به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵكشان
شه‌ڕی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشه‌نگی سێری ئه‌ی به‌رده‌وامه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له دوایین یارییه‌كانی سێری ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی رۆما به سه‌ركه‌وتنی به‌رانبه‌ر به یانه‌ی فیۆرێنتینا، لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی پێ چۆل كرد، یانه‌كانی یوڤێنتووس و ئه‌ی سی میلانیش له‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه‌دا به بردنه‌وه ئاشنا بوونه‌وه.
گۆرگه‌كانی رۆما به به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌یان پێكا
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ناسراو به سێری ئه‌ی، جێگۆڕكێیه‌كی زۆر له خانه‌كانی ریزبه‌ندی خوله‌كه روویدا، دیارترینیان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یانه‌ی رۆما بوو به‌سه‌ر یانه‌ی فیۆرێنتینا، به‌مه‌یش گۆركه‌كانی رۆما به‌م سه‌ركه‌وتنه خۆیان گه‌یانده‌وه پێشه‌نگی خوله‌كه.
له‌م یارییه‌دا محه‌مه‌د سه‌ڵاح ته‌نیا دوای تێپه‌ڕبوونی 7 خوله‌ك یانه‌ی رۆمای به گۆڵێك پێشخست، ئه‌و هێرشبه‌ره میسرییه به‌م گۆڵه جوانه‌ی هێنده‌ی دیكه وێنه‌ی خۆی لای هانده‌رانی یانه‌ی فیۆرێنتینا ناشیرین، كرد كه پێشتر درێسی یانه‌ی ڤیۆلی پۆشیوه.
دواتر، جێرڤینهۆ، یاریزانی كۆتدیڤواری، ئه‌ویش ناوی خۆی له لیستی گۆڵكارانی یارییه‌كه تۆمار كرد و بردنه‌وه‌ی بۆ گورگه‌كانی مسۆگه‌ر كرد، كاتێك له خوله‌كی 30 گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
له دوایین خوله‌كانی یارییه‌كه، كۆما باباكار، هێرشبه‌ری سه‌نیگالی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی فیۆرێنتینا، تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌و گۆڵه جگه له گۆڕینی ئه‌نجامی ڤیۆلا له هیچه‌وه بۆ یه‌ك، هیچی دیكه‌ی بۆ تیپی میوندار نه‌گۆڕی.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش، كوڕای رۆدی گارسیا، راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی رۆما به به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌یان پێكا و به جیاوازی دوو خاڵ به پێش فۆلای پێشه‌نگی پێشووی خوله‌كه كه‌وتنه‌وه.
كوڕانی خانمه‌پیره‌كه‌ش خۆیان گه‌نج كرده‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی یوڤێنتووس، ناسراو به یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ئه‌تلانتا 3 خاڵی دیكه‌ی خسته نێو هه‌گبه به‌تاڵه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی.
یوڤی به لێدانێكی مووشه‌كئاسای پاوڵۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی له خوله‌كی 29 بوونه خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، دواتر به پاسێكی هه‌مان یاریزان، مانزۆكیچی كرواتی گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.
هێشتا نه‌گبه‌تی ژماره 10 به‌رۆكی پۆگبای به‌رنه‌داوه و ئه‌م یاریزانه فڕه‌نسییه، سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا، نه‌یتوانی ناوی خۆی له لیستی گۆڵكارانی یارییه‌كه بنووسێت.
یوڤی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی به‌سه‌ر ئه‌تلانتای میوانی‌دا، ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ خاڵ به‌رز كرده‌وه، یانه‌ی ئه‌تلانتاش به 14 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م جێگیر بوو.
میهایلۆڤیچ ملی له په‌تی دوورخستنه‌وه‌ی رزگار كرد
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ساسۆلۆ تاڕاده‌یه‌ك سارێژی برینی هه‌فته‌كانی رابردووی كرد.
سینسیا میهایلۆڤیچ راهێنه‌ری سڕبی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه ملی له په‌تی دوورخستنه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی كردنی میلان دووركه‌وته‌وه، كاتێك تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر ساسۆلۆی میوانی‌دا سه‌ركه‌وتن.
كارلۆس باكا، هێرشبه‌ری كۆلۆمبی یانه‌ی میلان به وه‌رگرتنی لێدانێكی سزا و ناچاركردنی ناوبژیوان به ده‌ركردنی گۆڵپارێزی ساسۆلۆ له یارییه‌كه‌دا، دڵی ئه‌و ژماره هانده‌ره‌كه‌مه‌ی نێو یاریگه‌ی سانسیرۆی خۆش كرد، كاتێك له خوله‌كی 32 به جێبه‌جێكردنی لێدانه سزاكه شادی به به‌رگ ره‌ش و سوور پۆشه‌كان به‌خشی.
گه‌رچی بیراردی له خوله‌كی 54 تۆڕی دۆنارۆمای 16 ساڵانی هه‌ژاند و گۆڵی له گۆڵپارێزه منداڵه‌كه‌ی میلان تۆمار كرد، به‌ڵام لویز ئادریانۆ دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگا، بووه فریادڕه‌سی رۆسۆنێری و گۆڵی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی بۆ میلانی میواندار تۆمار كرد.
ریزبه‌ندی 10 یانه‌ی پێشه‌وه‌ی خولی سێری ئه‌ی، دوای به‌ڕێوه‌چوونی 9 هه‌فته، به‌م شێوه‌یه‌یه:
|
ناوى يانه |
خاڵ |
|
رۆما |
20 |
|
ناپۆلی |
18 |
|
ئينته ميلان |
18 |
|
فيۆرێنتينا |
18 |
|
لازيۆ |
18 |
|
ساسۆڵۆ |
15 |
|
سامپادۆريا |
14 |
|
تۆرينۆ |
14 |
|
ئه‌تلانتا |
14 |
|
ميلان |
13 |