کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داواده‌كرێت موڵكه‌كانى كه‌ناڵى (RT) له ئه‌مه‌ريكا بلۆك بكرێت
ئه‌نجوومه‌نى په‌خشى بيانى له ئه‌مه‌ريكا كه‌ناڵه‌كه‌ى به داعش شوبهاندووه
K24 - هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رى مافه‌كانى مرۆڤ و ديموركاسى له په‌يمانگه‌ى (سه‌ركردايه‌تى نێوده‌وڵه‌تى) داوا ده‌كات سه‌رجه‌م موڵكه‌كانى كه‌ناڵى (RT) له ئه‌مه‌ريكا بلۆك بكرێن.
ديڤيد كرايمه‌ر، سه‌رۆكى مافى مرۆڤ و ديموكراسى، له وتارێكيدا له رۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست" بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوايكردووه، موڵكه‌كانى كه‌ناڵى (RT) رووسيايى، له ئه‌مه‌ريكا بلۆك بكرێن و ده‌ستييان به‌سه‌ردا بيگرێت.
له به‌رانبه‌ردا مارگرێتا سيمۆنيان، سه‌رنووسه‌رى كه‌ناڵه‌كه، ئه‌و داوايه‌ى كرايمه‌ر ئيدانه كرد و رايگه‌ياند، داوايه‌كى له‌مجۆره‌ى كرايمه‌ر، تووڕه‌ى كردوونه و داواى له رۆژنامه‌كه‌ش كردووه رێگايان پێبدات وه‌ڵامى ديڤيد كرايمه‌ر بده‌نه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى "نۆڤۆستى" رووسيايى له‌سه‌ر زارى سيمۆنيان گواستوويه‌تييه‌وه كه ئه‌مه‌ريكا ترسى له كاركردنى كه‌ناڵه‌كه‌مان هه‌يه.
سيمۆنيان گوتيشى: "ئه‌و ترسه‌ى واشنتۆن، ته‌نها ده‌سته‌واژه‌يه‌كى ئاسايى نييه به‌رامبه‌ر به كه‌ناڵه‌كه‌مان، به‌ڵكو ماوه‌يه‌كى زۆره ئه‌نجوومه‌نى په‌خشى بيانى له ئه‌مه‌ريكا، كه‌ناڵه‌كه‌مانى به داعش شوبهاندووه".
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، سه‌رنووسه‌رى (RT) گوتيشى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندين تۆمه‌تى ديكه دراوه‌ته پاڵ كه‌ناڵه‌كه‌مان، به‌ڵام داوايه‌كى له‌و جۆره‌ى جێگرى پێشووى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، تووشى سه‌رسوڕمانى كردين".