کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت بودجه‌ى كوه‌يت كورتى هێناوه
ميرى كوه‌يت داواى چاكسازى ئابوورى له حكومه‌ت ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت له جيهان، بودجه‌ى كوه‌يت كورتى هێناوه‌و ميرى وڵاته‌كه‌ش داوا له حكومه‌ت په‌رله‌مان ده‌كات، چاكسازى به په‌له‌و رێكارى پێويست بگرنه‌به‌ر.
شێخ سوباح ئه‌حمه‌د سوباح، ميرى كوه‌يت، له ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى گوته‌كه‌ى، له دانيشتنى كردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌يى كوه‌يت (په‌رله‌مان) رايگه‌ياند، كه به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت له جيهان، بودجه‌ى وڵاته‌كه‌ى دووچارى كورتهێنان بووه‌ته‌وه و داواشى له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه، رێكارى پێويست بگرنه به‌ر.
به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت له ساڵى 2015، داهاتى نه‌وتى كوه‌يت دابه‌زيوه‌وه ئاستى كورتهێنانى بودجه‌ى كوه‌يت گه‌يشتووه‌ته 60%.
ميرى كوه‌يت گوتيشى: "داواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى به په‌له ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو‌ى كۆششى ده‌وڵه‌ت له بوارى چاكسازى ئابووريدا به‌گه‌ڕ بخه‌ين و ئامانجه‌كانى به‌ديبهێنرێت".
شێخ سوباح راشيگه‌ياند، كه دواخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى ئابوورى، "ده‌بێته هۆى كورتهێنانى زياتر له بودجه‌ى وڵات".
هه‌فته‌ى رابردوو سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، كه يه‌ده‌گى نه‌وتى كوه‌يت ته‌نيا به‌شى 23 ساڵى داهاتووى وڵاته‌كه ده‌كات، ميرى كوه‌يتيش هۆشدارى له‌باره‌ى فرۆشتنى يه‌ده‌گى نه‌وتى كوه‌يت كرده‌وه‌و رايگه‌ياند، كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت حكومه‌ت په‌نا بباته به‌ر فرۆشتنى نه‌وتى يه‌ده‌گ.