کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جه‌نه‌ڕاڵێكى ئه‌مه‌ريكا: دوو هه‌زار سه‌ربازى ئێرانى هاوشانى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن
سه‌ربازانى ئێران له عێراق به به‌رده‌وامى جێ‌گير نين
K24 - هه‌ولێر
سوپاسالارێكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند كه نزيكه‌ى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئێران له سووريا و له‌و رێژه‌يه زياتر له عێراقن و داواش له وڵاته‌كه‌ى ده‌كات دووباره سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى بنێرێته عێراق.
جه‌نه‌راڵ جۆزيف دێنفۆر، سوپاسالاى هاوبه‌شى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "ئه‌مه‌ريكا له‌و بڕوايه‌دايه كه زياتر له دوو هه‌زار سه‌ربازى ئێرانى له سووريا له ريزى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته ده‌جه‌نگن و زياتر له هه‌زار سه‌ربازيشى ناردووه‌ته عێراق".
دێنفۆر گوتيشى: "هێزه‌كانى ئێران له عێراق جێ‌گير نين و به درێژايى كات له‌نێو خاكى عێراق نامێننه‌وه".
دێنفۆر جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، داوايه‌ك ئاراسته‌ى وڵاته‌كه‌ى بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له نێوعێراق بڵاوه پێكات، بۆ ئه‌وه‌ى له دژى داعش بجه‌نگن.
دێنفۆر، كه له يه‌كێك له دانيشتنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پيران ئاماده‌بوو گوتى: "ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ربكه‌وێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه سه‌ربازى و ستراتيژييه‌كان و هه‌لى سه‌ركه‌وتن زياتر ده‌بێت، ئه‌وا داوايه‌ك ئاراسته‌ى به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌م هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عێراق بكه‌ن".