کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی مۆرینهۆ ده‌كا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را سه‌ركۆنه‌ی سپێشه‌ڵ وه‌ن ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
خۆزێ مۆرینهۆ به خراپترین ساته‌كانی ژیانیی راهێنه‌رایه‌تیی خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند یارییه‌ك سڕ بكرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را دوێنی دووشه‌ممه (26.10.2014) به فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی مۆرینهۆی راهێنه‌ری چێڵسی كرد و به هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانانی یاریی نێوان چێڵسی و وێتسهام تۆمه‌تبار كرد كه بلووز له‌و یارییه‌دا به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك دۆڕا.
له یارییه‌كه‌دا، راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه له لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه كرایه‌وه ده‌ره‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و راهێنه‌ره بۆ یارییه‌ك یان زیاتر سڕ بكرێت، كه یانه‌ی چێڵسی له یاری دادێ له به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات، به‌پێی سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر مۆرینهۆ بدۆڕێت، ده‌بێت یه‌كسه‌ر جانتاكه‌ی بپێچێته‌وه له یانه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه.
مۆرینهۆ به لێدوان و جووله سه‌یره‌كان هه‌میشه سه‌ره‌نجی میدیاكارانی بۆ خۆی راكێشاوه، به درێژایی ژیانی وه‌رزشیشی به قه‌ت ئه‌م وه‌رزه له ژێر فشاردا نه‌بووه، به جۆرێك له كۆی 10 یاری ده‌ستپێكی پرێمه‌ر لیگ 5 یاریی دۆڕاندووه.