ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
فرانز بیكنباوه‌ر دان به هه‌ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێت
ئه‌ڵمانیا به ك رینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی مۆندیالی 2006 تاوانباره
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
فرانز بیكنباوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار بێده‌نگی شكاند و له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئه‌ڵمانیا به ك رینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2006 دان به هه‌ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گۆڤاری "دێر شپێگل"ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی میوانداریكردنی مۆندیالی ئه‌ڵمانیای 2006 كه له‌لایه‌ن بیكنباوه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، هه‌ژمارێكی بانكی كردبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به پاره ده‌نگی چه‌ند فیدراسیۆنێكی تۆپی پێی ئاسیا و ئه‌فه‌ريقاى بك رێته‌وه.
بیكنباوه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام دان به هه‌ڵه‌یه‌كی خۆیدا ده‌نێت، كه به پێشنیارێكی لێژنه‌ی دارایی فیفا رای بووینه، له كاتێكدا ده‌بوو ره‌تین بكردبایه‌وه.