ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
یانه‌ی هه‌ولێر 3 خاڵی له یانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ده‌ستهێنا
یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر زاخۆ ده‌بێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ، سێ خاڵی گرنگی له یانه‌ی نه‌جه‌ف وه‌رگرت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (27.10.2015) له خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی نه‌جه‌ف، به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵا و مناره یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك به سوودی خۆیان كۆتایی پێ هێنا.
له‌و یارییه‌دا، باسل موسته‌فا، یاریزانی پیشگه‌ری سووری توانی 2 گۆڵ بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار بكات، گۆڵه‌كه‌ی تریش له لایه‌ن میلاد زانیدپووره‌وه تۆماركرا كه یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئێرانییه و له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه پێوه‌ندی به یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستانه‌وه كرد.
تاكه گۆڵی نه‌جه‌فیش له خوله‌كی 23 له لایه‌ن سه‌عید موحسینه‌وه تۆمار كرا.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی هه‌ولێر به سێ بردنه‌وه و سێ به‌رانبه‌ربوون و دۆ رانێك، خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ و بۆ سێیه‌می گرووپی دووه‌م هه‌ڵكشا، یاری داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ ده‌بێت، كاتێك له نێو یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری رووبه رووی یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته‌وه.