ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
سوارێز ناوی ئه‌و به‌رگریكاره ئاشكرا ده‌كا كه ترسی لێیه‌تی
پلانی تایبه‌تی بۆ ده‌ربازبوونی هه‌یه
K24- ژوورى هه‌واڵ
لویس سوارێز، له‌وكاته‌وه‌ی كه پێوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه كردووه، ترسی له رووبه رووبوونه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆس، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه.
سوارێز، هێرشبه‌ری ئۆرگوایی یانه‌ی به‌رشلۆنه، كه هاوینی رابردوو له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه، رامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا به سه‌خترین به‌ربه‌ست ده‌زانێت كه رووبه رووی بۆته‌وه.
سوارێز له لێدوانێكدا كه ئه‌م رۆ سێشه‌ممه(27.10.2015) ماڵپه‌ری "ESPN.F.C" بڵاويكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "كاتێك رووبه رووی رامۆس ده‌بمه‌وه، هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه چۆن خۆی لێ ده‌رباز بكه‌م، به‌ڵام ئه‌مجاره پلانێكی تایبه‌تم بۆ بڕینی ئه‌و یاریزانه هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت بوونی (نێیمار و مێسی)ـیش ئه‌ركی بڕینی ئه‌و یاریزانه بۆ من ئاسان ده‌كات".
سوارێز، ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه كاتێك به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاری ده‌كات، به‌رده‌وام هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت رامۆس به‌شداری یارییه‌كه نه‌كات.
سوارێز له دوایین یاری خوی‌دا له لالیگای ئیسپانیا، هاتریكی له دژی یانه‌ی ئیبار تۆمار كرد، به‌مه‌یش كۆی گۆڵه‌كانی بۆ 7 گۆڵ به‌رز كرده‌وه و هاته ریزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه، رۆژی 21ـی مانگی داهاتوویش له كلاسیكۆی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید رووبه رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.