ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
رامۆس بووه پاسه‌وانی فرۆشگایه‌ك!
وێنه‌یه‌ك سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی راكێشا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ده‌ركه‌وتنی وێنه‌یه‌ك، میدیاكانی جیهانی سه‌رقاڵ كرد، وێنه‌كه‌ش په‌یوه‌ست بوو به سێرجیۆ رامۆس، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید كه بینه‌ر و هانده‌رێكی زۆری وه‌رزشی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی شۆك كرد.
وێنه‌كه له لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه له تویته‌ر بڵاو كرایه‌وه، تێیدا پاسه‌وانێكی به‌رده‌م سووپه‌رماركێتكێك ده‌بینرا كه شێوه‌ی جه‌سته و رووخساری به ته‌واوه‌تی له رامۆس ده‌چوو.
دوێنێ دووشه‌ممه (26.10.2015) له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی گرینگی به‌م بابه‌ته درا بوو، هه‌ڵبه‌ت لێدوانێكی رامۆسیش خرابووه روو كه به گاڵته‌وه ده‌ڵێت: "نه‌خێر ئه‌و گه‌نجه من نیم و هێشتا هیچ گرێبه‌ستێكیش له‌گه‌ڵ هیچ سووپه‌رماركێتێكش بۆ پاسه‌وانیكردنیان واژۆ نه‌كردووه."