کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
CIA له هاكه‌ران تووڕه‌يه
ئيمه‌يڵى تايبه‌تى سه‌رۆكى ده‌زگاى CIAى هاككراوه
K24 - هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى (CIA) تووڕه‌يى و نيگه‌رانى خۆى له هاككردنى پۆسته ئه‌ليكرۆنييه‌كه‌ى راگه‌ياند و ره‌تيشيكرده‌وه كه زانيارى ئه‌منى له ئيمه‌يڵه‌كه‌يه‌وه دزه‌ى كردبێت.
هه‌فته‌ى رابردوو، ئيمه‌يڵى تايبه‌تى جۆن برينان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ناسراو به (CIA) هاككرا و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى تايبه‌تى له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى ويكيليكس بڵاوكرايه‌وه.
دواى هه‌فته‌يه‌ك له راگه‌ياندنى هاككردنى ئيمه‌يڵى تايبه‌تى برينان، كه له رێگاى گه‌نجێكه‌وه هاككرابوو، ماڵپه‌ڕه‌كه له رێگاى خزمه‌تگوزراى "ئه‌مێريكان ئۆنلاين" به‌ڵگه‌نامه‌و زانيارييه تايبه‌تييه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى (CIA) بۆ به‌شداربووانى خزمه‌تگوزارييه‌كه نارد.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى تايبه‌ت به ئاسايى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، له وشنتۆن گوتى: "بێگومان هه‌ست به نيگه‌رانييه‌كى زۆر ده‌كه‌م له‌وه‌ى كه خه‌ڵك ده‌ستكارى ئه‌و جۆره زانيارييانه ده‌كه‌ن".
برينان ره‌خنه‌ى له ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان گرت و رايگه‌ياند كه راگه‌ياندن بوارى بۆ بۆ چالاكييه تاوانكارييه‌كان ره‌خساندووه.
ويكيليس زانيارييه كه‌سييه‌كان نێو ئيمه‌يڵه هاككراوه‌كه‌ى برينانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بريتين له ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌نێو مۆبايله‌كه‌يدا بووه.
هه‌روه‌ها بڕيار و راسپارده‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى ئه‌فغانستان و پاكستان، له نێو زانيارييه بڵاوكراوه‌كاندا بووه.
ماڵپه‌ڕى ويكيليكس، له‌لايه‌ن جوليان ئه‌سانج، له‌ساڵى 2006ه‌وه دامه‌زراوه، كه له سه‌ره‌تا رێكخراوى ناحكومى قازانج نه‌ويست بووه به‌ناوى (سه‌ن شاين) و چالاكييه‌كانييان له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت ده‌ستپێكرد و له ساڵى 2010 زياتر له 60 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى ئه‌مه‌ريكايان بڵاوكرده‌وه.