کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى هۆشدارى له خراپى دۆخى دارايى عێراق ده‌دات
به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و شه‌ڕى داعش، زيانێكى گه‌وره به‌ر سامان و دارايى عێراق كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌باره‌ى ته‌نگژه داراييه‌كانى وڵات هۆشدارى ده‌دات و رايگه‌ياند كه عێراق له‌سه‌ر رێگايه‌كى داخراوه‌و رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى قووڵى دارايى ده‌بێته‌وه.
حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت له جيهان، هۆشدارى و مه‌ترسى له باره‌ى دۆخى خراپى دارايى وڵاته‌كه راگه‌ياند و گوتى: "ئه‌گه‌ر چاكسازييه‌كان به‌رده‌وام نه‌بن ئه‌وا وڵات رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌يه‌كى ئابوورى ده‌بێته‌وه رێگاكانى به‌رده‌ممان داخراون".
عه‌بادى له ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى وته‌يه‌ك بۆ مامۆستايانى زانكۆكانى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و شه‌ڕى داعش، زيانێكى گه‌وره به‌ر سامان و دارايى عێراق كه‌وتووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق راشيگه‌ياندووه كه هه‌ندێك كه‌س له ئه‌نجامدانى چاكسازييه‌كان زيانييان به‌ركه‌وتووه، بۆيه ده‌يانه‌وێت پرۆسه‌كه په‌كبخه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان بيقۆزنه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بين.