کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا ده‌كا
بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريايه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى سووريا كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بانگه‌شتنامه‌كه‌ى به‌ده‌ست گه‌يشت كه له‌لايه‌ن و‌ڵاتانى ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا بۆى نێردرابوو ده‌رباره‌ى به‌شداريكردنى ئێران له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، بۆ قه‌سه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌فه‌رمى رايگه‌ياند ئێرانيش بڕيارى داوه كه به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28.10.2015) مه‌رزيه ئه‌فخه‌م، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بانگه‌شتنامه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڤيه‌نناى پێگه‌يشتووه‌و وابڕياره به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بكات.
جۆن كێربى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، دوێنى سێشه‌ممه رايگه‌ياندبوو كه هيواخوازه ئێران به‌شدار له زه‌نجيره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ڤيه‌ننا بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌ێشتنامه‌يه‌كيان ئاراسته‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كردووه.
له دواى كۆنگره‌ى جنێف 1 و جنێف 2 له‌ساڵانى 2012 و 2014 ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا، هيچ پانگه‌شتنامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى ئێران نه‌كراوه، بۆيه ئه‌مه بۆ يه‌مه‌كجاره ئێران وه‌كوو هاوپه‌يمانى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا، بۆ قسه‌كردن و چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سوريايه، بڕياره رۆژى هه‌ينى داهاتوو به به‌شدارى وه‌زيره‌كانى و‌ڵاتانى "سعووديه، قه‌ته‌ر، ئه‌رده‌ن، توركيا، ئه‌ڵمانيا، ئيتاڵيا، به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا، رووسيا، ئه‌مه‌ريكا و ئێران، ئه‌نجام بدرێ".