کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا: رووسيا له سووريا سه‌ركه‌وتوو نابێت
جموجۆڵه‌كانييان سنوورداره
K24 - هه‌ولێر
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندووه كه رووسيا له رێگاى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه‌كان له سووريا سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێويسته له رووى سياسييه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بدات نه‌ك سه‌ربازى.
ئه‌نتۆنى بلينكن، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، به ته‌له‌فزيۆنى فرانس 24ى راگه‌ياندووه، ده‌ستێوه‌ردانى رووسيا له سووريا، به ئاراسته‌يه‌كى باش‌دا نييه.
بلينكن راشيگه‌ياندووه، رووسيا له سووريا سه‌ركه‌وتوو نابێت و به‌بێ لادانى به‌شار ئه‌سه‌د، ناگاته هيچ چاره‌سه‌رێك.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه دواى به‌شداريكردنى مۆسكۆ له گفتوگۆكانى پاريس له باره‌ى قه‌يرانى سووريا، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى هێرشه ئاسمانييه‌كان، به‌ڵام جموجۆڵ و پێشڕه‌وييه‌كانى سنووردارن و پێشكه‌وتنى به‌رچاوييان به‌خۆوه نه‌بينيوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه رووسيا ده‌توانێت سوود له هه‌ژموونه‌كانى خۆى وه‌ربگرێت و سووريا بگه‌يه‌نێته قۆناغى گواستنه‌وه‌كى.
جه‌ختيشى كرده‌وه كه هه‌موو لايه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه پرۆسه سه‌ربازييه‌كان چاره‌سه‌رى پرسى سووريايان نه‌كردووه و ئه‌و بۆچوونه له‌نێو رووسياييه‌كان روو له زياد بوونه.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ئاماژه‌ى به رۆڵى ئێران كردووه و رايگه‌ياندووه كه به‌شێكه له گفتوگۆكانى چاره‌سه‌رى پرسى سووريا.