کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌شار ئه‌سه‌د: فه‌ره‌نسا پاڵپشتى تيرۆريستان ده‌كا
وڵاتانى رۆژئاوا تۆمه‌تبار ده‌كا
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى سووريا، بۆ جارى دووه‌م وڵاتانى رۆژئاوا به‌تايبه‌تى فه‌ره‌نسا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه پاڵپشتى له تيرۆريستان ده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستى ئاگهداربوون له بارودۆخى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و سووريا به‌تايبه‌تى شاندێكى راستڕه‌وى په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا لهرێگاى وڵاتانى لوبنانه‌وه گه‌يشتنه ديمه‌شق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوونه‌وه و باس له قه‌يران و نه‌هامه‌تييه‌كانى خه‌ڵكى سووريا كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28.101.2015) ئاژانسى هه‌واڵى سووريا "سانا"، رايگه‌ياند، شانديكى په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێك گه‌يشتنه ديمه‌شقى پايته‌ختى سووريا كه پێكهاتبوون له "جان فريدريك بواسوان، كزافييه بريتون و فيرونيك بيس"، كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا ئه‌نجامدا و له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌سه‌د زۆر به ڕاشكاوانه گوتى: "هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا لهنێوانيشياندا فه‌ره‌نسا تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش پاڵپشتى و هاوكارى تيرۆريستان ده‌كه‌ن".
گوتيشى: "هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌هامه‌تييه‌كانى گه‌لى سووريا، بريتييه له دوو خاڵ، يه‌كه‌م بوونى تيرۆريستانه له ناو خاكى سووريا، به‌جۆرێك شار‌و دێهاتيان وێران كردووه، دووه‌ميان بريتيه له گه‌مارۆى ئابوورى كه وايكردووه كاريگه‌رى له‌سه‌ر ژيانى هاووڵاتيان و خزمه‌تگوزارى بكات، به‌تايبه‌تى له كه‌رتى ته‌ندروستيدا".
له‌به‌رانبه‌ريشدا بواسون گوتى: "چاره‌سه‌رى سياسى به‌پێى پێويستى گفتوگۆكان ده‌بێت له‌گه‌ل سه‌رۆكى سوورياى ئێسته كه له‌لايه‌ن گه‌لى سوورياوه هه‌ڵبژێردراوه، كه ئه‌مه‌ش خاڵى جياوازى حكوومه‌تى فه‌ره‌نسايه".
ئه‌مه بۆ جارى يه‌كه‌م نييه بواسوان سه‌ردانى سووريا ده‌كات، به‌ڵكو پێشتريش له مانگى ئايارى ساڵى 2012 سه‌ره‌ڕاى پچڕانى په‌يوه‌ندييه ديبلۆماسييهكانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سووريا، جارێكى ديكه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا كۆبووه‌ته‌وه و گرنگى به گفتوگۆيهكانى نێوانيان داوه.
هه‌فته‌ى رابردوو، فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياندبوو كه پێويسته به رێگرى له‌و وڵاتانه بگيرێ كه هاوكارى و كۆمه‌ك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌نێرن، چونكه ئه‌مه كێشه‌كانى سووريا چاره‌سه‌ر ناكات.