کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ره‌نسا: عێراق و سووريا ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سنووره كۆنهكانييان
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و دووباره‌ش نابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، ئه‌و سنووره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕانكارييان به‌سه‌ردا هاتووه و وه‌كو جارانى لێنايهتهوه.
بێرنارد باجۆلى، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ڕه‌نسا (DGSE) له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به هه‌واڵگرى له واشنتۆن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28.10.2015) گوتى: "ئه‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستهى ئێمه ده‌مانناسى نه‌ماوه‌و كۆتايى پێهاتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه عێراق و سووريا سنووره كۆنهكانييان نه‌ماوه‌و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و سنوورانه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ڕه‌نسا زياتر گوتيشى: "پێمان وايه خاكى سووريا دابه‌ش بووه، به‌شار ئه‌سه‌د كۆنتڕۆڵى به‌سه‌ر به‌شێكى كه‌مى خاكى وڵاته‌كه‌دا هه‌يه، واته يه‌ك له‌سه‌ر سێى خاكى سووريا، هه‌روه‌ها له باكوور كورد كۆنتڕۆڵييان كردووه، ناوه‌ڕاستى وڵاته‌كه‌ش له‌لايه‌ن داعشه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه".
جه‌ختيشى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له سووريا روويداوه، هه‌مان شت له عێراق دووباره بووه‌ته‌وه و گوتى: "وابزانم ناتوانين سووريا و عێراق بۆ دۆخى پيشوور بگه‌ڕێنرێنه‌وه".
باجۆلى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه متمانه‌ى به‌وه هه‌يه، جارێكى ديكه ناوچه‌كه سه‌قامگيرى به‌خۆيه‌وه ببينيێت و گوتى: "له داهاتوودا سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى كامه پلان؟ له ئێستادا ئه‌وه‌يان نازانم، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت سنوورى ئه‌و دوو وڵاته جياواز ده‌بێت له‌وه‌ى كه دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهان كێشراوه".
جه‌ختيشى كردووه‌ته كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ، جياواز ده‌بێت له‌و رۆژههڵاتهى كه دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌م سنووره‌كانى كێشراوه.
جۆن برينان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ريكا، ناسراو به (CIA) له وته‌كانيدا كه له كۆنگره‌كه پێشكه‌شيكرد، هه‌مان تێڕوانينى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ره‌نساى هه‌بوو.