ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
چاڤی شوێنێكی باش بۆ روونی ده‌دۆزێته‌وه
پێیوایه به كه‌لكی هێرشبه‌ر نایه‌ت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
واین روونی، هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام "چاڤی هێرناندێز" پێشنیارێكی تازه‌ی بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌و یاریزانه پێیه.
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئێسته‌ی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له لێدوانێكدا كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ری "Goal"ی جیهانی وه‌شان كرابوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه روونی توانا و به‌هره‌یه‌كی زۆری له هێڵی ناوه‌ند هه‌یه و باشتروایه بۆ یارییه‌كانی دادێ زیاتر له‌م هێڵه‌دا رۆڵ ببینێت، نه‌ك وه‌ك یاریزانی هێرشبه‌ر ده‌ركه‌وێت.
چاڤی ده‌شڵێت: "روونی یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه من زۆر پێی سه‌رسامم، ئه‌و خاوه‌ن هێز و جه‌سته‌یه‌كی پته‌وه، یاریزانێكی زیره‌ك و لێزانه بۆ رابه‌رایه‌تیكردنی هێڵی ناوه‌ند، دڵنیام ئه‌گه‌ر له‌م هێڵه‌دا بمێنێته‌وه ترسێكی زۆر ده‌خاته دڵی تیپی به‌رانبه‌ر."
واین روونی، له كۆی 10 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگ ته‌نیا 2 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌م رێژه‌یه‌یش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه.