کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سندووقى ره‌ش نهێنييه‌كانى ماليكى هه‌ڵده‌ماڵێت
له رێگاى نوورى ماليكى-يهوه ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر عێراقدا گرتبوو
K24 - هه‌ولێر
كه‌ناڵى جه‌زيره‌ى قه‌ته‌رى له راپۆرتێك باس له نهێنييه‌كانى ژيانى نوورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق ده‌كات و باس وێستگه نهێنييه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ماليكى رۆڵى هه‌بووه له پاكتاوكردنى زانا ئاينييه‌كانى عێراق و باس له به‌نديخانه‌كان نهێنييه‌كان ده‌كات، كه له‌لايه‌ن ميليشيا شيعه‌كانه‌وه سهرپهرشتييان كراوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 75 هه‌زار كه‌س له‌لايه‌ن مليشيا شيعه‌كانى نزيك له ماليكييهوه كوژراون.
راپۆرته‌كه به پشت به‌ستن به هه‌ندێك زانيارى كه ماليكى بۆ ده‌زگاى مۆسادى ئيسرائيلى و سوپاى شۆڕشى ئيسلامى ئێرانه‌وه نێردراوه، ده‌ركه‌وێت كه نزيكه‌ى 350 زاناى ئايينى و 80 فڕۆكه‌وان له ريزى ئه‌و كوژراوانهدان.
هه‌ژموونى ماليكى
به بيانووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و به تيمێكى ئه‌منى، ماليكى هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ته‌واوى عێراق سه‌پاندبوو، ته‌نانه‌ت هه‌مان كارى له‌نێو حزبى ده‌عوه‌ش پهيڕهوكردووه.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه، كه راپۆرته‌كه خستوويهتييه روو، ماليكى به‌رپرسى يه‌كه‌مه له كه‌وتنى موسڵ به ده‌ستى داعش.
راپۆرته‌كانى لێژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له كه‌وتنى، كه له‌لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماده‌كراون، ماليكى به بهرپرسيارى يه‌كه‌م ده‌زانن و به گوێره‌ى نووسراوى په‌رله‌مانى عێراقيش، ماليكى ده‌بێت له به‌رانبه‌ر دادگا ئاماده‌بێت.
رێگاخۆشكردن بۆ ئێران
سه‌ركه‌وتنه‌كانى ماليكى له سه‌پاندنى خۆى به‌سه‌ر عێراق، به‌هۆى ميليشيا شيعه‌كانه‌وه بووه، كه راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانى خۆي‌دا بوون.
له‌م باره‌يه‌وه ستراون ستيڤنسۆن، سه‌رۆكى لێژنه‌ى عێراق له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌ڵێت: "32 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى ئه‌منى عێراق به ره‌گه‌ز ئێرانين، كه زۆرينه‌ى پێشووتر له ترسى رژێمى به‌عس خۆيان له ئێران حه‌شارداوه، له‌لايه‌ن سوپاى ئێرانه‌وه مهشقييان پێكراوه، دواى ئازادكردنى عێراق، پاڵپشتى دارايى كردن و ئه‌وانى بۆ عێراق نارده‌وه".
يه‌كێك له‌و كه‌سانه هادى عامرييه، كه به‌رپرسى رێكخراوى به‌دره و ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى شيعييه له عێراق.
سندووقى ره‌ش، به‌رنامه‌يه‌كى راپۆرتى به‌دواداچوونى رۆژنامهوانييه، كه له‌لايه‌ن كه‌ناڵى جهزيرهوه په‌خش ده‌كرێت، به وردى باس له پرۆسه نهێنييه‌كانى نوورى ماليكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق ده‌كات.