ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
نه‌گبه‌تی ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی پۆگبا به‌رده‌وامه
دیشپامپس به‌رگری له پۆگبا ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
راگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی جیهان به‌گشتی و ئیتاڵیا به‌تایبه‌تی گاڵته به ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی "پۆڵ پۆگبا" ده‌كه‌ن كه ژماره 10ـیه و ئه‌م وه‌رزه بۆ شیویهتی، وه‌ك نه‌گبه‌تیش لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا له باره‌ی ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆچوونی جیاوازی هه‌یه.
دیدییه دیشامپ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند كه ناكرێت پۆگبا تاوانبار بكه‌ین كه توانای گۆڵتۆماركردنی نییه.
دیشپامپ، یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتووس ده‌ڵێت: "له یانه‌ی یوڤی پۆگبا زیاتر ئه‌ركی به‌رگری و رێگرتن له هێرشه‌كانی تیپی به‌رانبه‌ری له ئه‌ستۆیه و، كه‌متر وه‌ك یاریزانی هێرشبه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
دیشامپ له لێدوانێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28.10.2015) له ماڵپه‌ری Daily mail بڵاوكرایه‌وه، ده‌شڵێت: "له‌وكاته‌وه‌ی كه ئه‌ندرییه پیرلۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ خولی ئه‌مه‌ریكا جێهێشتووه و، ئارتورۆ ڤیدالیش به‌ره‌و یانه‌ی بایرن میونشن كۆچی كردووه، ئه‌ركی پۆگبا سه‌خت بووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و وه‌ك كاراكته‌رێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و دوویاریزانه رۆڵ ده‌بینێت."
پۆڵ پۆگبا ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مینجار درێسی ژماره 10ـی پۆشیوه، كه پێشتر "زینه‌دین زێدان، دیل پیرۆ و كارلۆس تیڤێز" پۆشیویانه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش هه‌ر یاریزانێك بیپۆشێت هانده‌ران چاوه‌ڕوانی گۆڵی زۆری لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه ئه‌مساڵ بۆ پۆگبا بووه‌ته نه‌گبه‌تی و له كۆی 9 یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا ته‌نیا یه‌ك گۆڵی پێ تۆمار كردووه، له دوایاریی خۆشی له سێری ئه‌ی، لێدانێكی سزاشی له‌ده‌ستدا.