ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
به‌رشلۆنه له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشوویه‌تی
دوو یاریزانی دیكه‌شی كردووه‌ته ئامانج
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی به‌رشلۆنه سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی به‌رگری و هێڵی ناوه‌ڕاست، كه راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا به‌رده‌وام باسی لێوه ده‌كه‌ن، كه‌چی 3 یاریزانی هێرشبه‌ری له كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه كردۆته ئامانج.
مانوێل نۆلیتۆ، هێرشبه‌ری به ره‌گه‌ز ئیسپانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ، له ئێسته‌دا به هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه كه‌وتۆته ژێر راداره‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه پێشتر ئه‌و یاریزانه له یانه‌ی به‌رشلۆنه یاری كردووه، به‌ڵام وه‌ك پێویستی ده‌رفه‌تی پێ نه‌دراوه، بۆیه له 2011 بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی به‌نفیكا گواستراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی Elmundo deportivoـی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، له ژماره‌ی چاپی ئه‌مڕۆیدا، به گه‌وره‌یی وێنه‌ی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌یدا بڵاو كردۆته‌وه كه یانه‌ی به‌رشلۆنه بیر له كڕینیان ده‌كاته‌وه.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له (نۆلیتۆ) له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، كه ئه‌م وه‌رزه هاوشان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و سوارێز خاوه‌نی 7 گۆڵه و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه، 2 له‌و گۆڵانهشی به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش له یانه‌كانی به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید تۆمار كردووه، ئه‌نوه‌ر غازی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له یانه‌ی ئه‌یاكس كه ئه‌م وه‌رزه به 8 گۆڵ ئه‌ویش له خانه‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی دێت، رۆبن ڤان پێرسی له یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، له ئێسته‌دا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید به 21 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لا لیگای گرتووه، هه‌ڵبه‌ت مه‌ترسیه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر كه بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه بخزێت، به‌وپێیه‌ی یانه ركابه‌ره‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، سێلتا ڤیگۆ و ڤیایاریال زۆرنزیكن له‌و ژماره خاڵه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.