کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌يامنێرانى بێ‌سنوور: موسڵ گۆڕستانى رۆژنامه‌وانانه
فينله‌ندا له ريزبه‌ندى يه‌كه‌م، عێراق 156 و ئه‌ريتيرياش له ريزبه‌ندى 180 و كۆتايى ليسته‌كه‌دايه
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوى په‌يامنێرانى بێ‌سنوور له راپۆرتێكدا ئاشكرايده‌كات، كه له‌سه‌رتاى داگيركردنى موسڵ له‌لايه‌ن داعشه‌وه، 13 رۆژنامه‌وانى كوشتووه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌يدا، جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه "له‌وه‌ته‌ى داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه، موسڵ بووه‌ته گۆڕستانى رۆژنامه‌وانان" و زياتر 48 راگه‌ياندنكار، به‌بيانووى خيانه‌ت و سيخوڕيكردن رفێنراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه هه‌ندێك له رۆژنامه‌وانان به دڕندانه كوژراون و 10 رۆژنامه‌وانيش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، 25 رۆژنامه‌وانيش دواى ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌نديخانه‌كانى داعش، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى وازهێنانييان له كارى رۆژنامه‌وانيداوه، ئازادكراون.
رێكخراوه‌كه راشيگه‌ياندووه كه 60 رۆژنامه‌وان و راگه‌ياندنكارى موسڵ له ترسى ده‌ستگيركردنييان له‌لايه‌ن داعشه‌وه، هه‌ڵاتوون و شاره‌كه‌يان جێهێشتووه.
له‌سه‌ره‌تاى داگيركردنى موسڵ له‌لايه‌ن داعشه‌وه، رێكخراوه‌كه ده‌ستى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كانى ئه‌و پارێزگايه داگرت و په‌خشى راديۆى و ته‌له‌فزيۆنى خۆى له موسڵ ده‌ستپێكرد.
رێكخراوى په‌يامنێر بێ‌سنوور، له راپۆرته‌كه‌يدا، كه دوێنێ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له عێراق و وڵاتانى رۆژئاوا ده‌كات، پارێزگارى له سه‌رو گيانى رۆژنامه‌وانان بكه‌ن، داواشى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، مافى په‌نابه‌رێتى به‌و رۆژنامه‌وانانه بدات، كه له ترسى داعش روويانكردووه‌ته ئه‌وروپا.
به گوێره‌ى ريزبه‌ندى ئه‌و رێكخراوه بۆ ئازادى رۆژنامه‌وانى، عێراق له ريزبه‌ندى 156ه‌مين وڵاته و ئازادى رۆژنامه‌وانى تێيدا، له ره‌وشێكى خراپدايه.