ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
بێكهام داواكارییه‌كی له زڵ‌اتان هه‌یه
هێشتا داهاتووی ئیبرا روون نییه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاریس كۆتایی نه‌هاتووه، كه‌چی هه‌وڵی فڕاندنی ده‌ده‌ن، دووریش نییه به‌ره‌و خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا بجوڵێت.
داڤید بێكهام، یاریزانی پێشووی ئینگلیزی له دواوێستگه‌كانی ژیانی وه‌رزشی وه‌ك یاریزان ئه‌زموونێكی زۆری له خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا تاقی كرده‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت زڵاتانیش تێكه‌ڵی ئه‌و ئه‌زموونه بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28.10.2015) رۆژنامه‌ی "LEQUIPE"ی فه‌ره‌نسی، له چاپی دوێنێیدا، ده‌نگۆی چوونی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی له رێگه‌ی بێكهامه‌وه بۆ خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد.
بێكهام، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید، ئه‌ی سی میلان و پاریس سان جێرمان كردووه، له ئێسته‌یشدا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاندووه، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچیش له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، هێشتا بابه‌تی مانه‌وه و رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه، به‌پێی رۆژنامه فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌یش ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه دواوێستگه‌ی ژیانی وه‌رزشی هاوشێوه‌ی بێكهام له ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بكات.