کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌عسووم: ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی نه‌رێی هه‌بووه له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
"بارزانی ئاماده‌ی هه‌موو جۆره سازانێكه"
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به خراپی باس كراوه.
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕاگه‌یاندن كه ڕاگەیاندن ڕۆڵێكی نەرێنی ھەبووە لە چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی هه‌رێمی كوردستان و ئەو پرسە بووەتە شەڕی ڕاگەیاندن.گوتیشی: "كۆبونەوەی چەند ڕۆژێكی لایەنەكان و دووركەوتنەوەیان لە ڕاگەیاندن دەتوانێت بیانگەیەنێتە چارەسەر".
له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ (K24) كە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو بڵاو بكرێتەوە، فواد مەعسوم ده‌ڵێ: "لە دوا دیداریدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، پەرۆشی بۆ چارەسەری پرسەكان لەلایەن بارزانیەوە ھەست پێ كردوە" هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "بارزانی دژی دوركەوتنەوەی لایەنە سیاسیەكان بوەو ڕای ئەو لەگەل سازاندابووە".