کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چين ياساى وه‌چه‌خستنه‌وه هه‌موارده‌كاته‌وه
هه‌موو خێزانێك ده‌توانن زياتر له منداڵێكيان هه‌بێت
K24 - هه‌ولێر
حكومه‌تى چين ياساى وه‌چه‌خستنه‌وه هه‌موار ده‌كاته‌وه‌و ده‌سته‌به‌ردارى بڕيارى (هه‌ر خێزانێك يه‌ك منداڵ) ده‌بێت.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى "شينخوا"ى چينى، حكومه‌تى چين بڕيارى داوه، له‌مه‌ودوا هه‌ر خێزانێك له چين، ده‌توانێت زياتر له منداڵێكيان هه‌بێت، كه پێشتر به ياسا ئه‌وه كاره قه‌ده‌غه كرابوو.
هه‌رچه‌نده پێشتر دايك و باوكان له چين نه‌يانده‌توانى له چين زياتر له منداڵێكيان هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ياسايه كارى پێناكرێت.
هه‌ر دايك و باوكێكيش سه‌رپێچى ئه‌و بڕياره‌يان كردبا، رووبه‌ڕووى چه‌ند سزايهك ده‌بوونه‌وه، وه‌كو ده‌ستنه‌كه‌وتنى هه‌لى كار، پێبژاردن و له‌باربردنى كۆرپه‌له.
به گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه، به‌هۆى ئه‌و بڕياره‌وه له ساڵى 1979 تاكو ئێستا، نزيكه‌ى 400 مليۆن حاڵه‌تى منداڵبوون له چين، له باربراون.