کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توونس.. ئه‌فسه‌رێكى پۆليس خۆى ده‌سووتێنێ
كێشه‌ى ده‌روونى هه‌يه
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى گومرگ گڕى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رده‌دات و له 100% هه‌موو لاشه‌ى ده‌سووتێت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى نه‌خۆشخانه‌ى فه‌تومه بورقيه له توونس رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى گومرگ به پله‌ى نه‌قيب به‌هۆى هه‌ندێك كێشه‌ى ده‌روونييه‌وه گڕ له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌رده‌دات، به‌جۆرێك سه‌رتاپاى لاشه‌ى ده‌سووتێ و دواى نيو كاتژمێريش گيان له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29.10.2015) ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه كه ره‌زه‌وان حه‌ربى، به‌ڕيوه‌به‌رى گشتى نه‌خۆشخانه‌ى فه‌تومه بورقيه رايگه‌ياندووه كه دوێنێ كاتژمێر 12ى شه‌و ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى گومرگ به پله‌ى نه‌قيب له ويلايه‌تى منستێرى رۆژهه‌ڵاتى توونس، به هۆى كۆمه‌لێك كێشه‌ى ده‌روونى و پيشه‌يى گڕى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رده‌دات و له 100%ى هه‌موو لاشه‌ى ده‌سووتێت و دواى نيو كاتژمێر گيان له ده‌ست ده‌دات.
به‌پێ گوته‌ى مونجى قازى، گوته‌بێژى فه‌رمى به‌رگرى مللى، ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌و كاته‌ى گڕى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه جللى فه‌رمى ئه‌فسه‌رى له‌به‌ردابووه و سه‌ره‌تا به‌نزينى به‌خۆيدا كردووه، دواتر گڕى له جه‌سته‌ى به‌رداوه.
له 17ى كانونى يه‌كه‌مى ساڵى 2010 محه‌مه‌د ئه‌بو عه‌زيزى ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه فڕۆشيارێكى ده‌ستگێر بوو بۆ ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى خۆى له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵات له‌پێش بنكه‌ى پۆليسى توونس گڕى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا و دواتر شۆڕشى به‌هارى عه‌ره‌بى لێكه‌وته‌وه.