ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
لاپۆرتا ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی بارسیلۆنا
قسه له‌سه‌ر داهاتووی مێسی و نێیمار ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنا بۆچوونی خۆی له باره‌ی داهاتووی نێیمار و مێسی ده‌رده‌بڕێت و قسه‌كانیشی له لایه‌ك موژده‌به‌خش و له لایه‌كی تریشه‌وه نیگه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی پێشوووی یانه‌ی بارسیلۆنا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29.10.2015) له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی sportـی كه‌ته‌لۆنیا دڵنیایی دایه هانده‌رانی بلوگرانا كه مێسی ژیانی وه‌رزشی له یانه‌كه‌ی ئێسته‌ی ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام لاپۆرتا گومانی له ڕۆیشتنی نێیمار هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێشتر ئه‌و یاریزانه ئهرژهنتینیهم ڕازی كردووه كه هه‌رگیز یانه‌ی به‌رشلۆنه جێنه‌هێڵێت و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕێككه‌وتووین، به‌ڵام زه‌حمه ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بتوانێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسیلۆنا به‌رده‌وام بێت.
له ماوه‌كانی ڕابردوو ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كان گومانێكی زۆریان خسته دڵی هانده‌رانی یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه مێسی به‌هۆی بێزاری له باج و كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیسپانیا به‌ره‌و خولی نایابی ئینگلیزی كۆچ ده‌كات. له ئێسته‌یشدا چوونی (نێیمار) به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
لاپۆرتای ته‌مه‌ن 53 ساڵ، له پاڵ ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌رزشی ناسێنراوه، هه‌ڵبه‌ت سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری ئیسپانیاشه، یه‌كێكیشه له پارێزه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و له 2003 به سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌ڵبژێردرا و تا ده‌ستپێكی ساڵی 2014 به‌رده‌وام بوو، هه‌ڵبه‌ت زۆرترین دهستكهوتیشی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له 2010 شوێنه‌كه‌ی بۆ ساندرۆ ڕۆسێل چۆل كرد، دواتریش جله‌وی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه كه‌وته ده‌ستی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ.