کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مۆگرينى هۆشدارى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌دات
پێويسته له هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بين
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، هۆشدارى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت و به كۆده‌نگى وڵاتانى ئه‌ندام تێيدا، به‌ره‌نگارى قه‌يرانى په‌نابه‌ران نه‌بنه‌وه.
فريدريكا مۆگرينى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "ئيل سولى 24"ى ئيتاڵى رايگه‌ياند ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌ردارى هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌رى قه‌يرانى په‌نابه‌ران بن، دوور نييه يه‌كێتييه‌كه‌يان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
مۆگرينى گوتى: "قه‌يرانه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى پهرچهكردارهكانى راى گشتى كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ى پێويست به ده‌نگ قهيرانهكهوه نه‌بين".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه نه‌مسا باس له تهلبهندكردنى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ سلۆڤينيا ده‌كات و رايگه‌ياندووه، يه‌كه‌م هه‌نگاوى لهمجۆرهيه له خاكى وڵاتانى ئه‌ندام له رێككه‌وتننامه‌ى شينگن و تايبه‌ته به كۆنتڕۆڵكردنى لێشاوى په‌نابه‌ران.
به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ريقا، له شه‌ش مانگى دووه‌مى 2015دا، شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌ران روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه و تا ئێستا كۆچى ناياسايى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و كيشوه‌ره به‌رده‌وامه.