کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مۆسكۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد و ئۆپۆزيسيۆنى سووريا ده‌كات
رۆژانه په‌يوه‌ندى ته‌له‌فيۆنى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا په‌يوه‌ندى نێوان وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆپۆزيسيۆن و هێزه كوردييه‌كانى سووريا ئاشكرا ده‌كات.
ميخائيل بۆگدانۆف، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رايگه‌ياندووه، كه مۆسكۆ له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ئۆپۆزيسيۆن و هێزه كوردييه‌كانى سووريا، رۆژانه له رێگاى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنييه‌وه گفتوگۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بۆگدانۆف راشيگه‌ياندووه، به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى، رۆژانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئه‌و دوولايه‌نه چه‌كداره‌ى سووريا، له مۆسكۆ، پاريس و ئيسته‌نبۆڵ كۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى رووسيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا مۆسكۆ چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سوپاى ئازادى سووريا كردووه و له‌گه‌ڵ كوردانيش له په‌يوه‌ندى به‌رده‌وامدايه.