ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
دی ماریا دیسان شه‌یتانه‌كان له خۆی توڕه ده‌كات
به باڵای كوڕه شاهانهكاندا هه‌ڵده‌دات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دی ماریا دیسان نیگه‌رانیه‌كانی له باره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد وروژانده‌وه، هه‌ڵبه‌ت ستایشی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش ده‌كات.
ئه‌نخێل دی ماریا، یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29.10.2015) له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌كانی ماركا ڕایگه‌یاند كه هه‌رگیز نه‌یویستووه ڕیزه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید جێبهێڵێت، ده‌شڵێت: هه‌رگیزیش نه‌مویستووه پێوه‌ندی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانیش بكه‌م، به‌ڵام چاره‌نووسی من له‌و یانه‌یه گیرسایه‌وه، كاتێكی ناخۆشیشم له‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كرد، به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكیشه‌وه منیان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ جێگیر كرد.
دی ماریا ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه كاتێك له یانه‌ی شاهانه یاری كردووه، زۆر خۆشحاڵ بووه، ڕۆیشتنیشی له‌و یانه‌یه به ویستی خۆی نه‌بووه.
ده‌شڵێت: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له چامپیۆنسلیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیال بۆ من زۆر تایبه‌ت بوو، ئه‌گه‌ر له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یش گۆڵ له یانه‌ی شاهانه تۆمار بكه‌م، هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆم ماوم و ئاهه‌نگ ناگێرم.
دی ماریا سه‌ره‌تا له یانه‌ی رۆزاریۆی ئهرژهنتینینییهوه كه‌وته ژێر ڕاداره‌كانی یانه‌گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا، له 2006 له ڕێگه‌ی یانه‌ی بهنفیكاوه له ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دواتر له 2010 درێسی كوڕه شاهانه‌كانی مه‌دریدی پۆشی، پاشان له 2014 ئه‌زموونێكی تاڵی له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان تاقیكرده‌وه، دوای ته‌نیا یه‌ك ساڵ به‌ره‌و یانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی پاریس كۆچی كرد.