ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
بایرن یاریزانێكی ڕیال مه‌دریدی كردۆته ئامانج
هاتنی ئه‌و یاریزانه ماڵئاوایی به ڕافینها ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی بایرن میونشن له ئێسته‌وه خۆی بۆ بازاڕای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاماده كردووه، له‌و نێوه‌نده‌یشدا ده‌یه‌وێت كارفاخاڵ له یانه‌ی ڕیال مه‌درید بڕفێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی (Bild) كه له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29.10.2015( بڵاو بۆته‌وه، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا ده‌كرێته‌وه، دانی كارڤاخاڵ له یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا ڕاو بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كڕینی ئه‌و یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڕافینهای به‌ڕازیلییه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی دێت.
كارڤاخاڵ پێشتر به پۆشینی درێسی یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن ئه‌زموونی خۆی له بۆندیسلیگای ئه‌ڵمانیا تاقی كردووه‌ته‌وه، دواتر بۆ وه‌رزی 2012 ـ 2013 بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید گواسترایه‌وه.