ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
زێدان له باره‌ی فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ و به‌یل دێته ده‌نگ
باس له ڕۆیشتنی ئه‌و دوو یاریزانه بۆ ئۆڵد ترافۆرد ده‌كرێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا ده‌ست پێده‌كات، ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌رزشیه‌كان هه‌واڵی جێگۆڕكێ و ئاڵۆگۆڕكردنی ئه‌ستێره‌كان زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
زینه‌دین زێدان، ئه‌ستێره‌ی پێشووی فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی ڕیال مه‌درید، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ (Shortlist magazine) گومانه‌كانی له باره‌ی فرۆشتنی دوو ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید كریستیانۆ و به‌یل ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌و دوو یاریزانه بۆ فرۆشتن نین.
زێدان ده‌ڵێت: "یانه‌ی ڕیال مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ باشترینه‌كانی جیهان كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یش ناخاته نێو بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانه‌وه."
ئه‌م قسانه‌ی زێدان، وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویان كردۆته‌وه كه گوایه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاح و گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی كریستیانۆ و به‌یل له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆردی تایبه‌ت به یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان جێگیر ده‌كات.