کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قه‌یرانی دارایی ڕۆژی مامۆستایانی دواخست
دوای 24 ڕۆژ ئه‌نجام درا
K24- ژووری هه‌واڵ
مامۆستایانی كوردستان ڕۆژی جیهانی خۆیان به قه‌یرانی مووچه و كۆمه‌ڵێ گرفتی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
قه‌یرانی دارایی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی مامۆستایان له هه‌رێمی كوردستان دواده‌خات، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌ینێ كه رێگه به بایكۆتی ده‌وام ناده‌ن و له نزیكترین كاتدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزی مامۆستایان ده‌داته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی مه‌راسیمی یادی رۆژی جیهانی مامۆستایان بوو كه به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی یونسكۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵی ڕابردوو، قه‌یرانی دارایی هه‌ر كاریگه‌ری نه‌كردۆته سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان، به‌ڵكو یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی مامۆستایانیشی 24 رۆژ له هه‌رێمی كوردستان دواخست.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه، هه‌رچه‌نده مزگێنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه كۆنه‌كانی بۆ مامۆستایان خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌شی بیرهێنانه‌وه كه رێگا به بایكۆتی ده‌وام ناده‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌گه‌ڵ مافی مامۆستاداین، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان جۆرێكه، حكوومه‌ت پاره‌ی نییه، بۆیه نایدات، نه‌ك پاره‌ی هه‌بێت و نه‌یدات، بۆیه له ئاینده‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه".
هه‌رچه‌نده مامۆستایان زیاتر له 3 مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌م مامۆستایه، په‌روه‌رده به زانست ده‌به‌ستێته‌وه و زانستیش ده‌كاته كلیلی پێشكه‌وتنه‌كان، بۆیه ڕه‌تیده‌كاته‌وه دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌ی بكاته بیانوێك بۆ جێهێشتنی پیشه‌كه‌ی.