کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆ يه‌كه‌مجاره ئێران به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ڤييه‌نا ده‌كا
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريايه
K24- ژوورى هه‌واڵ
بۆ يه‌كه‌مجاره ئێران سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا، به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى ڤيه‌ننا ده‌كات.
وه‌زيره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا، رووسيا، توركيا و عه‌ره‌بستانى سعووديه، خولى دووه‌مى گفتوگۆكانيان سه‌باره‌ت به كۆتايى هێنان به شه‌ڕو ململانێكانى سووريا ده‌ست پێ كرد، بڕياريشه سبه‌ى هه‌ينى گفتوگۆكان فراوانتر بكرێت، ئه‌ويش به به‌شداريكردنى ئێران كه هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى رژێمى سووريايه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوێنى، مه‌رزيه ئه‌فخه‌م، گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئێران، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، بانگه‌شتنامه‌ى به‌شداريكردنى ئێران له كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تيمان پێگه‌يشتووه، ئێران بڕياريداوه به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بكات.
له دواى كۆنگره‌ى جنێف 1 و جنێف 2 له‌ساڵانى 2012 و 2014 ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا، هيچ پانگه‌شتنامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى ئێران نه‌كراوه، بۆيه ئه‌مه بۆ يه‌مه‌كجاره ئێران وه‌كوو هاوپه‌يمانى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئێران له گه‌مه‌ى سياسى و سه‌ربازى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ململانێيه‌كى زۆرى هه‌يه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعووديه دياره ئه‌ميش به‌هۆى جياوازى مه‌زهه‌بييه‌وه، به‌جۆرێك ئێران هاوكارى دارايى و سه‌ربازى رژێمى سووريا ده‌كات، له‌لايه‌كى ديكه‌وه عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ش يارمه‌تى و كۆمه‌كييه‌كانى بۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا ده‌نێرێت و جار جاره‌ش به‌شدارى له هێرشه ئاسمانييه‌كانى سووريا ده‌كات.
له ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى به‌هارى عه‌ره‌بيدا رووسيا به‌شداريكردنى ئێرانى به‌پێويست ده‌زانى بۆ هه‌ر گفتوگۆيه‌ك كه ده‌رباره‌ى سووريا بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌شداريكردنى ئێرانى بۆ گفتوگۆكان ره‌تده‌كرده‌وه تا له دواجار واى لێهات كۆبوونه‌وه‌كانى جنێف 1 و جنێف 2 به‌بێ به‌شداريكردنى ئێران به‌ڕێوه‌چوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچى لێ سه‌وز بێت، بگره شه‌ڕو ململانێكان درێژه‌ى كێشا.
هه‌ڵوێستى هه‌ندێك له وڵاتان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڤيه‌ننا:
هه‌ڵوێستى سعووديه
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى، سعووديه چاوه‌رێى ئه‌وه ده‌كات كه بزانێت ئێران و رووسيا تا چه‌ند راست ده‌كه‌ن له دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌كى سياسى بۆ سووريا.
هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا
هه‌رچى ئه‌مه‌ريكايه پێيوايه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى هيچ شتێكى نوێ لێ به‌رهه‌م بێت، به‌تايبه‌تى كاتێك تۆنى بلينكن، يارده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له ساته‌وه‌ختى سه‌ردانيكردنى بۆ پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياندبوو: "پێم وانييه پێشكه‌وتنێكى گه‌وره له‌و گفتوگۆيانه‌ى ڤيه‌ننا بێته ئاراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ير ده‌كه‌ين بزانين ده‌توانين بگه‌ينه رێككه‌وتنك كه چاره‌سه‌رێكى سياسى بدۆزينه‌وه"، ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى جۆن كێرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتبووى: "ته‌واوى هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگا چاره‌يه‌ك بۆ سووريا ده‌ستنيشان بكه‌ين و ده‌ريبهێنين له‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌ى تێكه‌وتووه".
هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا
سه‌باره‌ت به فه‌ره‌نساش، به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك پێشوازى له به‌شداريكردنى ئێران ده‌كات، هه‌رچه‌نده رۆژى سێشه‌ممه رابردوو رايگه‌ياندبوو: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ چاره‌سه‌رێكى سياسى بدۆزينه‌وه پێويسته به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابچێت".
هه‌ڵوێستى ئه‌ڵمانيا
هه‌رچى ئه‌ڵمانياشه به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك خۆى به‌دوور گرتووه له‌و جۆره كۆبوونه‌وه‌و گفتوۆگيانه، چونكه پێى وايه ئه‌مه‌ى له‌سووريا رووده‌دات له بنه‌ڕه‌تدا جياوازييه‌كانى نێوان دوو وڵاتى زلهێزه.
ماوه‌ى چوار ساڵه به‌هۆى شه‌ڕو ململانێكانى نيوان رژێمى سووريا و ئۆپۆزيسيۆن ئارامى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيووه، به پێى ئامارى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه زياتر له 250 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا كوژران و 12 مليۆن كه‌سيش پێوستيان به هاوكارى مرۆيى هه‌يه.