کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له به‌نديخانه‌وه خه‌ڵاتى ئازادى بيروڕاى پێ به‌خشرا
له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕين له سعووديه ده‌ستگيركراوه
K24 - هه‌ولێر
په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، خه‌ڵاتى "ساخارۆف" بؤ ئازادى بيروڕا، به چالاكوانێكى بوارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى سعووديه ده‌به‌خشێت كه ئێستا له به‌نديخانه‌دايه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29.10.2015) په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، رائف به‌ده‌وى، نووسه‌ر و چالاكوانى بوارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، بۆ به‌خشينى خه‌ڵاتى "ساخارۆف"، بۆ ئازادى راده‌ربڕين، ده‌ستنيشان ده‌كات.
دياريكردنى به‌ده‌وى له‌كاتێكدايه، ناوبراو له‌سه‌ر ئازادى بيروڕا له سعووديه له ده‌ستگيراوه‌و ئێستا له به‌نديخانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دايه.
به‌ده‌وى پێشتر له نووسينه‌كانيدا، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى له سيسته‌مى سياسى سعووديه ده‌گرت و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى "هاندانى بۆ چاكه و نه‌هى له خراپه" ده‌كرد، كه ده‌زگايه‌كى ئايينى ئه‌و وڵاته‌يه و ده‌سه‌ڵاتێكى ديارى پێدراوه.
هه‌روه‌ها به‌ده‌وى له‌دوايين نووسينيدا، داوايكردبوو، سه‌رۆكى ده‌سته‌كه، به تۆمه‌تى پێشێلكردنى مافه مه‌ده‌نييه‌كانى مرۆڤ، دادگايى بكرێت.
رائف به‌ده‌وى ته‌مه‌نى (31) ساڵ به‌ره‌گه‌ز سعوودييه، خێزانداره و باوكى دوو كچه، له ساڵى 2012ه‌وه، له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه ده‌ستگيركراوه و به 10 ساڵ به‌ندكردن سزادراوه.
جيا له به‌ندكردنى به‌ده‌وى، به لێدانى هه‌زار جه‌ڵده سزا دراوه، رۆژانه 20 جه‌ڵده‌ى لێده‌درێت و ماوه‌ى 20 هه‌فته ده‌خايه‌نێت.
هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، ره‌خنه‌ى له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى سعووديه گرت و ئه‌و كرده‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى به هى چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست له قه‌ڵه‌مدا.
خه‌ڵاتى ساخارۆف، ساڵانه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌وروپاوه، به‌و كه‌س و ده‌زگايانه ده‌درێت، ژيانييان بۆ داكۆكيكردن له مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى بيروڕا ته‌رخان كردووه. خه‌ڵاته‌كه له ساڵى 1988 داهێنراوه و به‌ناوى ئه‌ندريا ساخارۆف، زانا و داكۆكيكارى مافه‌كانى مرۆڤ ناونراوه به ره‌چه‌ڵه‌ك رووسياييه.