کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانان به‌رده‌وامن له بۆدرومانكردنى داعش
13 گورز له داعش وه‌شێنراوه
K24- ژوورى هه‌واڵ
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان 13 گورزيان له مۆڵگه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(داعش) وه‌شاند.
هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نن كه 13 گورزيان له شه‌ش ناوچه‌ى جياى عێراق وه‌شاندووه به‌جۆرێك توانراوه بنكه‌و بارگه‌كانى داعش بكاته ئامانج.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29.10.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌ياننامه‌يه‌كيان بڵاوكردووه‌ته‌وه تێيدا هاتووه: "فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان توانيويانه 13 گوزر له مۆڵگه‌كانى داعش له عێراق بووه‌شێنن".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "ئه‌و گورزانه‌ى له داعش وه‌شێنراون شه‌ش ناوچه‌ى جياى سه‌ر به پاريزگاكانى ئه‌نبار و مووسڵ له خۆ ده‌گرێت كه هه‌ندێك له بنكه‌و باره‌گاكانى سه‌ر به‌و رێكخراوه كردووه‌ته ئامانج".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.