ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
پێكانه‌كه‌ی لیۆ به‌خێر بۆ سوارێز شكاوه‌ته‌وه
دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی گه‌رمتری كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه سوودی له دوور كه‌وتنه‌وه‌ی مێسی بینیوه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه نه‌بوونی لیۆ هێز و وزه‌یه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه.
لویس سوارێز، هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری (Mirror)ـی به‌ریتانیادا هاتووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا كه دڵخۆشه كه تاڕاده‌یه‌كی باش شوێنی مێسی پڕ كردۆته‌وه.
سوارێز ده‌ڵێت: "نكۆڵی له‌وه ناكه‌م كه نه‌بوونی مێسی كاریگه‌ری به‌سه‌ر یانه‌كه‌وه هه‌یه و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌شی دروست كردووه، به‌ڵام من ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م قۆزته‌وه و به باشی شوێنی ئه‌و یاریزانه‌م گرته‌وه."
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه پێویست بوو بۆ هه‌مووی جیهانی بسه‌لمێنین كه ئێمه ده‌توانین به‌بێ ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه‌ش هاوسه‌نگی تیپه‌كه ڕابگرین.
لیۆنێل مێسی نزیكه‌ی 4 هه‌فته‌یه به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه‌ی دابڕاوه و ڕه‌نگه تا 2 هه‌فته‌ی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا سوارێز به 7 گۆڵ و نێیمار به 8 گۆڵ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه‌یان گرتووه، هاوكات له غیابی مێسیدا دووانه‌یه‌كی ترسناكیشیان دورست كردووه.