ڕامسی باشترین یاریزانان له‌ نێوان ئۆزێل و فابریگاس دیاری ده‌كات

هۆكاره‌كه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه‌

ڕامسی باشترین یاریزانان له‌ نێوان ئۆزێل و فابریگاس دیاری ده‌كات
ڕامسی باشترین یاریزانان له‌ نێوان ئۆزێل و فابریگاس دیاری ده‌كات

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئارۆن ڕامسی له‌ باره‌ی ئۆزێل و فابریگاس بۆچوونی جیاوازی هه‌یه‌ و هی دووه‌میشیان به‌ باشتر ده‌زانێت، بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌یش به‌ڵگه‌ی خۆی ده‌خاته‌ ڕوو.

 

ئارۆن ڕامسی، یاریزانی وێڵزی یانه‌ی ئارسناڵ، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزیشدا بڵاو كراوته‌وه‌، ده‌ڵێت: "ئۆزێل یاریزانێكی گه‌وره‌ و به‌ ئه‌زموونه‌، به‌ڵام سیسك باشترینه‌."

ڕامسی ده‌شڵێت: "فابریگاس له‌ نێو یاریگه‌ باشتر له‌ باڵه‌كانی یاریگه‌ ده‌ڕوانێت، له‌ ئه‌سیست و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گۆڵتۆماركردنیش زۆر به‌هره‌مه‌نده‌، له‌ چالاككردنی هێرشبه‌رانیش زۆر لێزانه‌."

ڕامسی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ژیانی وه‌رزشی و پیشگه‌ری خۆی له‌ یانه‌ی كاردیف سیتی ده‌ست پێكردووه‌، دواتریش بۆ یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كان له‌نده‌ن گواستراوه‌ته‌وه‌.