کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى موجاهدينى خه‌لق بۆردومان ده‌كرێت
تا ئێستا هيچ ئامارێك له‌باره‌ى قوربانييه‌كان رانه‌گه‌يه‌نراوه
K24 - هه‌ولێر
گوته‌بێژى ئۆپه‌راسيۆنى هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 15 كاتيۆشا له سه‌ربازگه‌يه‌كى نزيك فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌وه خواره‌وه.
عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ، گوته‌بێژى ئۆپه‌راسيۆنى هێزه هاوبه‌شه‌كانى به‌غدا، رايگه‌ياند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا 15 كاتيۆشيا به‌ر سه‌ربازگه‌يه‌كى نزيك فڕگه‌ى به‌غدا كه‌وتوون.
به گوێره‌ى لێدوانه‌كانى ئه‌و گوته‌بێژه، رێكخراوى موجاهيدينى خه‌لق، كه ئۆپۆزيسيۆنى ئێرانن له‌و سه‌ربازگه‌يه نيشته‌جێن، پێشووتر ئێرانييان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، كاتيۆشاكان له گه‌ڕه‌كى (حه‌ى به‌كر) به‌دوورى شه‌ش كيلۆمه‌تى له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداوه دووره، ئاراسته‌ى ئه‌و سه‌ربازگه‌يه كراوه.
گوته‌بێژه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به قوربانييه‌كان بكات رايگه‌ياندووه، تا ئێستا زانيارى ته‌واوييان نييه و نازانن ئامانج له‌و بۆردومانكردنه موجاهيدينى خه‌لق بووه يان نا.