کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زێڕى ره‌شى هه‌رێمی کوردستان بێ كێشه‌يه
هيچ به‌ربه‌ستێكى ياسايى له‌به‌رده‌م فرۆشتنى نه‌وتدا نه‌ماوه
K24 - هه‌ولێر
له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى حكومه‌تى عێراق، له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم، دواجار دادگا تێكساس له به‌رژه‌وندى كوردستان بڕياردا.
به‌گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، دادگاى تێكساس به فه‌رمى وه‌ڵامى سكاڵاكه‌ى به‌غداى داوه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، هيچ كێشه‌يه‌كى له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستاندا نييه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتييه‌كان، خۆشحاڵى خۆى به‌و بڕيارى دادگاى تێكساس ده‌ربڕيوه و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، له داهاتوودا، هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆييانه مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ دۆسيه‌ى نه‌وتى خۆى بكات و ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى جيهانى بكات.
هه‌ر له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، هيچ به‌ربه‌ستێكى ياسايى له‌به‌رده‌م به‌بازاڕكردنى نه‌وتى كوردستان له جيهاندا نييه‌و و ئێستا ده‌ستييان كراوه‌يه بۆ فرۆشتنى نه‌وت، به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ و ده‌ستوورى عێراقيش، مافى ئه‌وه‌ى به هه‌رێم داوه، سه‌ربه‌خۆييانه مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ نه‌وتى خۆي‌دا بكات.
ساڵێك به‌ر له ئێستا، حكومه‌تى عێراق، له به‌رانبه‌ر فڕۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ، له دادگاى ويلايه‌تى تێكساسى ئه‌مه‌ريكا، سكاڵاى ياسايى له‌سه‌ر هه‌رێمى تۆماركردبوو.
به‌ڵام هێشتا هيچ بڕيارێك كه په‌يوه‌ندى به دۆسيه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى دادگاى تێكساس له‌سه‌ر ئينته‌رنێت بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.