کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
روانگه‌ى سووريا: له بۆردومانه‌كانى رووسيا 600 كه‌س كوژراوه
گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا 410 چه‌كدارييان كوشتووه
K24 - هه‌ولێر
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به قوربانييه مه‌ده‌نييه‌كانى بۆردومانى رووسيا ده‌كات و ئاشكرايكردووه تا ئێستا به‌هۆى بۆردومانه‌كانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا 600 كه‌س كوژراون و يه‌ك له‌سه‌ر سێيان مهدهنيين.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، نووسينگهى سه‌ره‌كى له بريتانيايه و تايبه‌ته به چاودێريكردنى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا، خاوه‌ن تۆڕێكى فراوانى سه‌رچاوه‌ى زانيارييه له‌نێو ئه‌و وڵاته‌دا، رايگه‌ياندووه، گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، 185 مه‌ده‌نييان كوشتووه.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، به‌هۆى بۆردومانه‌كانى رووسيا، تا ئێستا ته‌نها 410 چه‌كدار، له سوپا جياوازه‌كانى ئۆپۆزيسيۆن كوژراون.
به‌ڵام مۆسكۆ، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێت، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌وان ته‌نها بنكه و مۆڵگه‌كانى چه‌كدارانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن، نه‌ك هاووڵاتى سڤيل.