کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌ركووك.. ده‌یان مینی چێندراو ده‌ته‌قێته‌وه
به‌هۆی باران بارینه‌وه بووه
K24- كه‌ركووك
ده‌یان مینی چێندراو له نی‌ك شاری كه‌ركووك، به‌هۆی باران بارینه‌وه ده‌ته‌قنه‌وه و ده‌بنه هۆی دڵه‌ڕاوكێ لای خه‌ڵكی.
لە قەزای داقوق (53 كم، باشووری كه‌ركووك) و له قه‌زای خورماتوو (75 كم، باشووری كه‌ركووك)، بەھۆی ھاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، دەیان مینی چێندراو تەقیونەتەوە.
په‌یامنێری (K24) ڕایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30.10.2015)، ئەو مینانە سەرجەمیان بەجێماوی چەكدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعشن)ن، كاتێك دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرتبوو، ژمارەیه‌كی زۆرەیان لە مین تێدا چاندبوو. سه‌باره‌ت به زیانه گیانییه‌كانیش گوتی: "تا ئێسته ھیچ زیانێكی گیانی بەھۆی ئەو تەقینەوانەوە بوونی نەبووە".
چه‌كدارانی داعش، یه‌كێك له پیلانه‌كانیان ئه‌وه بووه، هه‌ر كاتێك هێرشێكیان كردبێت بۆ شوێنێك، كه زانیبێتیان زوو له‌ده‌ستیان ده‌رده‌هێندرێت، مینڕێژیان كردووه، ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی كه داعش زه‌فه‌ری پێ بردووه، دووباره بووه‌ته‌وه.