کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فێدرێر گەیشتە قۆناخی چارەگی کۆتایی
لە پاڵەوانییەتی تێنسی بازل
K24- ژووری هەواڵ
له پاڵه‌وانییه‌تی تنسی بازلدا، رۆجێر فێدرێر له فیلیپ كۆلشرایبه‌ری برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناخی چاره‌گی كۆتایی.
فێدرێر به سه‌عاتێك و ٤٠ خولهك به‌سه‌ر كۆلشرایبهردا سه‌ركه‌وت و به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له تنسزانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی برده‌وه، كه ئه‌نجامی گشت كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار بوون و دوو كۆمه‌ڵه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی مایسترۆ كۆتایین هات.
له قۆناخی داهاتوو فێدرێر رووبه‌ڕووی ده‌یڤد گۆفینی تێنسزانی به‌ڵجیكی ده‌بێته‌وه، كه ده‌یه‌وێت بۆ جاری حهوتهمین له سه‌ر خاكی نیشتیمانه‌كه‌ی ببێته پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
جگە لە فێدرێر، هەریەکە لە ریچارد گاسکێ و مارین سیلیچیش سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئەوانیش بۆ قۆناخی داهاتوو یاوەری رۆجێر دەکەن.