کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
19 په‌نابه‌ر له كه‌ناراوه‌كانى يۆنان گيانييان له‌ده‌ستدا
138 پهنابهريش رزگاركراون
K24 - هه‌ولێر
دواى نقوومبوونى به‌له‌مه‌كه‌يان له نزيك كه‌ناراوه‌كانى يۆنان، 19 په‌نابه‌ر گيانييان له‌ده‌ستدا و 138ى ديكه‌ش له‌لايه‌ن تيمه‌كانى فرياگوزارى ئه‌و وڵاته‌وه رزگاركران.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى (30.10.2015)، پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى دوورگه‌ى كاليمنۆسى يۆنان رايگه‌ياندووه، به‌له‌مێكى په‌نابه‌ران، به 157 سهرنيشنهوه، له نزيك كه‌ناراوه‌كانى يۆنان نقومبووه و 19 په‌نابه‌ر گيانييان له‌ده‌ستداوه.
له‌و ژماره‌يه‌ى په‌نابه‌ران، 138يان له‌لايه‌ن تيمه‌كانى فرياگوزارى دوورگه‌ى كاليمنۆس رزگاركراون.
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى شه‌پۆله‌كانى ده‌رياى ئيجه‌ى نێوان توركيا و يۆنان، حاڵه‌ته‌كانى نقوومبوونى به‌له‌مى په‌نابه‌ران زيادى كردووه.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌يه‌دا، ئه‌و رووداوه، به دووهمين گه‌وره‌ترين رووداوى نقوومبوون داده‌نرێت و رۆژى چوارشه‌ممه‌ش، به‌له‌مێكى په‌نابه‌ران به‌هۆى بهرگهنهگرتنى شه‌پۆله گه‌وره‌كانى ده‌رياى ئيجه، به 290 سه‌رنشينه‌وه، نقوومبوو، 16 په‌نابه‌ران خنكان و 274ى ديكه‌ش رزگاركران.
يۆنان، بووه‌ته وێستگهيهك بۆ په‌ڕينه‌وه‌ى په‌نابه‌ران، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئهفهريقاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا و بازرگانانى مرۆڤ و قاچاخچييهكان، له رێگاى توركيا و له‌وێوه بۆ يۆنان، به شێوازێكى ناياسايى په‌نابه‌ران ده‌گه‌يه‌ننه ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.