کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
UN: يه‌مه‌ن له برسێتى ده‌ناڵێنێت
پێويسته هاوكارى و خۆراك بگه‌يه‌نرێته ته‌عز
K24 - هه‌ولێر
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، داواى گه‌ياندنى خۆراك بۆ پارێزگاى ته‌عزى يه‌مه‌ن ده‌كات و هۆشداريش له قه‌يرانى خۆرام له وڵاته ده‌دات.
پارێزگاى ته‌عز، سێيه‌م گه‌وره‌ترين پارێزگاى يه‌مه‌نه، به‌هۆى شه‌ڕوپێكدادانه چه‌كدارييه‌كان، گه‌مارۆيه‌كى توندى خراوه‌ته سه‌ر و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش داوا ده‌كات، رێگايه‌كى سه‌لامه‌تى بۆ دابين بكرێت، بۆ يه‌وه‌ى هاوكارى مرۆيى و خۆراك به‌و شاره بگه‌يه‌نن.
موهه‌نه‌د هادى، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى رايگه‌ياندووه، دوايين هاوكارى مرۆيى و خۆراك، به‌ر له پێنج هه‌فته گه‌يه‌نراوه‌ته ته‌عز.
هادى گوتى: "داوا ده‌كه‌ين رێگايه‌كى سه‌لامه‌تمان بۆ دابين بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين هاوكارييه مرۆييه‌كان و خۆراك به دانيشتووانى ئه‌و شاره‌يه بگه‌يه‌نين، به‌هۆى شه‌ڕو پێكدادانه چه‌كدارييه‌كان، ئابڵۆقه‌يه‌كى توندييان له‌سه‌ره".
هادى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پێنج هه‌فته پێش ئێستا، هاوكارى و خۆراك به‌سه‌ر 240 هه‌زار كه‌س له دانيشتوانى شاره‌كه دابه‌شكراوه.
هادى ده‌شڵێت: "دانيشتووانى شاره‌كه، له برسێتى سه‌ختدان، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌يه به‌رده‌وام بێت، به‌هۆى برسێتييه‌وه، دووچارى كاره‌ساتێك ده‌بينه‌وه، هيچ كه‌سێك ناتوانێت چاره‌سه‌رى بكات".
به‌هۆى شه‌ڕو پێكدانانه چه‌كدارييه‌كان، له‌لايه‌ن سوپاى فه‌رمى وڵاته‌كه به پاڵپشتى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى و به سه‌رۆكايه‌تى سعووديه، له‌گه‌ڵ چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، ئابڵۆقه خراوه‌ته سه‌ر ته‌عز و به‌شێكى ديكه له شاره‌كانى ديكه‌ى يه‌مه‌ن.
شه‌ڕى ناوخۆى يه‌مه‌ن، دواى لادانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دياريكردنى عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى، وه‌ك سه‌رۆك نوێى وڵات، چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى ساڵح، له كۆتايى ساڵى 2014دا، زۆرينه‌ى شاره‌كانى يه‌مه‌نييان كۆنتڕۆڵكرد.
له 25ى ئازارى 2015دا، هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى به سه‌ركردايه‌تى سعووديه و به به‌شدارى 14 وڵات، پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ى يه‌مه‌ن له ژێر هه‌ژموونى حووسييه‌كان كه ئێران پاڵپشتييان ده‌كات، ده‌ربهێنن.