کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سيستانى ره‌خنه له حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ده‌گرێت
له چاره‌سه‌ركردنى زێراب و تۆڕه‌كانى ئاوه‌ڕۆ كه‌مته‌رخه‌مبوونه
K24 - هه‌ولێر
مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌كانى عێراق، ره‌خنه‌ى توند له حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ده‌گرێت و رايگه‌ياندووه، حكوومه‌تى عێراق كه‌مته‌رخه‌مبووه و نه‌يتوانيوه كێشه‌ى دروستبوونى لافاوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
به‌هۆى بارينى رێژه‌يه‌كى زۆرى باران، شه‌قامى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ئاوێكى زۆرييان تێدا كۆبووه‌ته‌وه‌و ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌كانى عێراق، ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى كردووه و به "كه‌مته‌رخه‌م" وه‌سفيكردووه.
له وتارى ئه‌مڕۆ هه‌ينيدا له مزگه‌وتى ئيمام حوسێن له كه‌ربه‌لا، ئه‌حمه‌د سافى، نوێنه‌رى سيستانى، له‌سه‌ر زارى ئه‌و مه‌رجه‌عه گوتى: "به‌داخه‌وه باران بووه‌ته هۆى مهينهتى به‌شێكى زۆرى دانيشتووانى شار‌و شارۆچكه‌كان، ئه‌وه‌ش نيشاندهرى كه‌مته‌رخه‌مى حكوومه‌تى ناوه‌ندى حكوومه‌ته خۆجێيهكانه، نه‌يانتوانيوه، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى زێراب و تۆڕى ئاوه‌ڕۆكان بكه‌ن".
سيستانى داواى له هاووڵاتييانى عێراق كردووه، به‌پير لێقه‌وماوان بچن و هاوكارى پێويستييان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هاووڵاتيانى عێراق، باجى كه‌مته‌رخه‌مى هه‌ندێك له سياسييه‌كان و گهندهڵييهكان ده‌ده‌ن.