کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى شاره‌وانى پاريس: ده‌بێ هه‌موو دونيا له كورده‌وه فێرى پاراستنى وڵات بێ
فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه له پشتيوانى كردنى كوردستان
K24- هه‌ولێر
دواى گه‌يشتنى سه‌رۆكى شاره‌وانى پاريس بۆ هه‌ولێر،سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى كرد و رايگه‌ياند فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتوانى كردنى هه‌رێمى كوردستان.
بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه ئه‌مڕۆ (30.10.2015) هيدالگۆى، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاريس، له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى كه‌مپى هيرشهمى ئاواره‌كانيان كرد و دواتر قه‌ڵاى ههولێرشيان به‌سه‌ركرده‌وه، تێيدا سه‌رۆكى شاره‌وانى پاريس له لێدوانێكدا رايگه‌ياند كه فه‌ره‌نسا پشتيوانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و دژى ئه‌و كهسانهيه كه هه‌وڵى له‌ناوبردنى شارستانييه‌ت و كهلهپوورى مرۆڤايه‌تى ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه هه‌موو دونيا ده‌بێ له كوردهوهى فێرى شۆڕشگێرى و پاراستنى وڵات بێ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر هاتنى سه‌رۆكى شاره‌وانى پاريسى به‌زر نرخاند‌و به پالپشتێكى گه‌وره‌ى زانى و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌پشت نه‌ته‌وه‌ى كوردن.