کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئيلام.. 3 هاووڵاتى به‌هۆى لافاوه‌وه گيانيان له‌ده‌ست دا
به‌هه‌زاران خانوو زيانيان به‌ركه‌وتووه
K24 – رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
به‌هۆى بارانبارينى زۆر و دروستبوونى لافاوه‌وه 3 هاووڵاتى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گيانيان له‌ده‌ست داوه و به‌هه‌زاران خانوو زيانيان به‌ركه‌وتووه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، به‌هۆى بارينى بارانێكى زۆره‌وه له دوو رۆژى رابردوودا له پاريزگاى ئيلامى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، سێ كه‌س گيانيان له‌ده‌ست دا و کەسێکیش بێ سەر و شوێنە.
ئەو لافاوە زیانی بە 20 هەزار خانوو لە شارەکانی پارێزگای ئیلام گەیاندووە و بەشێکی زۆر لە شەقام و رێگاکانی نێوان شارەکانی تێکداوە کە بۆ چاک کردنەوەیان دەیان ملیۆن دۆلارى پێویستە هه‌روه‌ها ئه‌و لافاوه نیوەی خەڵکی ئیلامی لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن و 20%ی خەڵکیشی لە کارەبا بێ بەش کردووە.