کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران هاووڵاتيه‌كى ئه‌مه‌ريكايى ده‌ستگيرده‌كات
چواره‌م هاووڵاتى ئه‌مه‌ريكاييه ده‌ستگيرده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر
ده‌زگا راگه‌يه‌ندنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بڵاوييانكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، هاووڵاتييه‌كى ئه‌مه‌ريكايى به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانييان ده‌ستگيركردووه.
رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و كه‌سه ده‌ستگيركراوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى يه‌كه‌مه‌وه سياماك نامازى، هاووڵاتى ئه‌مه‌ريكايى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى ده‌ستگيركراوه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران هۆكارى ده‌ستگيركردنى نامازييان ئاشكرا نه‌كردووه.
به ده‌ستگيركردنى نامازى، ژماره‌ى هاوڵاتييه ده‌ستگيركراوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ئێران بۆ چوار كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه و پێشووتريش په‌يامنێرێكى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، سه‌ربازێكى پێشووى هێزى زه‌مينى و قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكايى له‌و وڵاته ده‌ستگيركراون.