کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا راوێژكارى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كا
ژماره‌يان نزيكه‌ى 50 راوێژكاره
K24 - هه‌ولێر
گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، بڕياره واشنتۆن هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا جۆش ئێرنست، گوته‌بێژى كۆشكى سپى، جه‌ختى له‌سه‌ر ناردنى هێزى سه‌ربازى له‌ژێر ناوى راوێژكارى سه‌ربازى كرده‌وه.
ئێرنست رايگه‌ياند، ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا، هاوكاريكردنى سوپاى ئازاد و ئۆپۆزيسيۆنى چه‌كدارى سووريايه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش.
راوێژكاره سه‌ربازييه‌كان ژماره‌يان نزيكه 50 راوێژكار ده‌بێت و ئه‌ركى ئه‌وان، راهێنان، ئامۆژگاريكردن و يارمه‌تيدانى سوپاى ئازادى سووريا ده‌بێت.
ناردنى ئه‌و هێزه، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا له ساڵى 2011، به يه‌كه‌م هه‌نگاوى كرده‌يى ئه‌مه‌ريكا داده‌نرێت، كه هێزى زه‌مينى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته بكات.
ئێرنست ويستى ئۆباماى بۆ هاوكاريكردنى زياترى ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ى سووريا خسته‌ڕوو كه له شه‌ڕى دژى داعشدا، سه‌ركه‌وتنييان به‌ده‌ستهێناوه.